ده‌یڤد میلیباندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت پـیاوێـکی به‌ریتانی که بۆ زیا له دوو سـاڵ له عێراقدا به بارمته گیرابوو، ئازادکراوه.
میلیباند ده‌ڵێت پـیته‌ر مۆر ڕاوێژکارێـکی ته‌کنه‌لۆژیایی له مانگی پـێـنجی سـاڵی 2007 دا له به‌غدا ڕفێندرابوو له ڕۆژی چوارشه‌ممه، واته دوێنێ ئازادکرا و له ڕه‌وشێـکی ته‌ندروسـتی باش‌دایه.
میلیشـیاکان جل‌وبه‌رگی پـۆلیسی عێراقیـیان پـۆشیبوو، مۆر و چوار پاسه‌وانی به‌ریتانیـیان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له به‌غدا ڕفاندبوو. کۆمه‌ڵه‌ی میلیشـیایی کۆمکاری پـیاو چاکان به‌رپـرسیارێتیـیان له ڕفاندنی ئه‌و پـیاوانه ئاشـکراکردبوو.
لاشه‌ی 3 پاسه‌وانی به‌ریتانی گه‌ڕانراوه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت پـێان‌وایه پاسه‌وانی چوارهه‌مینیش کوژرابێت.
مۆر له‌و ده‌مه‌ی ئازادکراوه که له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا چه‌ند به‌ندکراوێـکی ته‌سلیم به حکومه‌تی عێراق کردۆته‌وه. به‌رپـرسـان ده‌ڵێن ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کۆمکاری پـیاوچاکان به ناوی قه‌یس ئه‌لخه‌زعه‌لی له نێو ئه‌و که‌سـانه‌دایه که ته‌سلیم کراونه‌ته‌وه.