عه‌لی قادر ده‌ڵێت زیاتر له‌ 300 هه‌زار که‌س بۆ ڕایی‌کردنی کاره‌کانی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق پـێویسـتن

عه‌لی قادر به‌رپـرسی ده‌سـته‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت بۆ ڕایی‌کردنی کاره‌کانی ڕۆژی ده‌نگدانه‌که‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ر له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا پـێویسـتمان به‌ 36 تا 39 هه‌زار که‌س هه‌یه‌. ده‌شڵێت له‌ سه‌رجه‌می عێراقیشـدا زیاتر له‌ 300 هه‌زار که‌س بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پـێویسـتن‌.

پاشـان ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نه‌ک هه‌ر مامۆسـتا و پارێزه‌ر به‌ڵکو هه‌ر که‌سێـک ده‌رچووی کۆلێژبێت ده‌توانێت فۆرم بۆ ئه‌و کاره‌ بڕبکاته‌وه‌ و پاشـان له‌ ڕێی تیروپشـکه‌وه‌ به‌ربژارده‌کرێن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.