نه‌رمین عوسـمان ده‌ڵێت له‌ 2009 دا چ بۆ‌ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ و چ بۆ به‌ندی 140 کاری باشیان کردووه‌

نه‌رمین عوسمان وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و جێـگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌ سـاڵی 2009 دا کاری زۆر گرنگ له‌ وه‌زاره‌ته‌که‌یدا کراون، له‌وانه‌ کردنی به‌شی مین هه‌ڵـگرتن به‌ به‌شـێـکی زۆر گرنگ له‌ عێراقدا.

سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ده‌ڵێت کارمان زۆر له‌و پـێناوه‌دا کردووه‌ و پـێشـکه‌وتنی باشمان به‌ده‌ستهێناوه‌. ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ره‌وپـێشـچوونێـکیشدا سه‌ختی نوێ و ته‌گه‌ره‌ی نوێ هاتۆته‌ به‌رده‌م جێـبه‌جێـکردنی.

پاشـان باس له‌ ژیانی خۆی ده‌کات که‌ چۆن توانیویه‌تی وه‌ک دایکێـک و که‌سێـکی سـیاسی که‌ خاوه‌ن پـۆستێـکی گرنگه‌ له‌ به‌غدا کاره‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:39 خوله‌كه‌.