عه‌لی مه‌حمود ده‌ڵێت ده‌سـتێـکی سیاسی له‌ پشـت داوای نه‌کردنی ناموسڵمانێـک به‌ قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌دایه‌

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند مه‌لایه‌ک ڕه‌خنه‌یان له‌وه‌ گرتووه‌ که‌ که‌سێـکی نا موسـڵمان بۆ پـۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌سـتنیشان‌کراوه‌.

عه‌لی مه‌حمود نووسه‌ر و داکۆکیکار له‌ که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌خنه‌ی مه‌لایانه‌ ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت جێی داخه‌ ڕه‌خنه‌که‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ نیـیه‌ که‌ ئه‌و که‌سـه‌ له‌ ڕووی توانا ولێـهاتوویی‌یه‌وه‌ شـیانی ئه‌و پـۆسته‌ بێت یان نا و یاخود به‌ شـێوه‌یه‌کی دیموکراتیـیانه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن خه‌ڵـکی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌، به‌ڵـکو له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ سه‌ر به‌ ئاینێـکی دیکه‌یه‌ له‌ کوردسـتان و ئێدی مافی ئه‌وه‌ی نیـیه‌ پـۆسـتی حکومی بگرێته‌ ده‌سـتی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵـکی ئه‌و شـاره‌ش بێت و که‌سێـکی دڵسـۆزیش بێت. ده‌شڵێت ده‌ستێـکی سـیاسی له‌ پشـت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌یه‌ و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ سێ مه‌لا و له‌ یه‌ک کاتدا و له‌ سێ مزگه‌وتی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌مان بۆچوونیان ده‌ربڕیوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه‌.