سه‌رۆکی UNHCR له‌ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی ئێران له‌ عێراق ده‌دوێت

پاش هه‌وڵ و تێـکۆشـانێـکی زۆر له‌ گه‌ڕان به‌ دوای به‌رپـرسـانی عێراقی و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ باره‌ی په‌نابه‌رانی کوردسـتانی ئێران که‌ سـاڵه‌هایه‌ له‌ نێوان سـنووره‌کانی عێراق و ئوردن و سـوریادا گیریان خواردووه‌ و له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ له‌ چێژی ژیان بێ‌به‌ش‌کراون و سـکاڵا ده‌که‌ن که‌ تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـک به‌ دادیان نه‌گه‌یشـتوون.

به‌ڵام له‌ کۆتایی‌دا توانیم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دانیال ئه‌ندرێس سه‌رۆکی UNHCR له‌ به‌غدا په‌یوه‌ندی بکه‌م و وتووێژه‌ێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵدا سـازبده‌م، ده‌توانن گوێـبیـستی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.