بڕیاره ئه‌و نایجیریـیه‌ی له ڕۆژی کرسـمسـدا (25 ی مانگی دوازده) هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی دا که به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌هات، ڕۆژی هه‌ینی بۆ یه‌که‌م جار ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگا بکرێت.
داواکارێگی گشـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت عومه‌ر فاروق عهبدولموتـتهڵیب له‌و دانیشـتنهی دادگادا له شـاری دیترۆیت گوێ له‌و تۆمه‌تانه ده‌گرێت که له دژی تۆمارکراون.
ده‌سـته‌ی سـوێندخۆران فیدراڵی پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌ش تۆمه‌تیان ئاڕاسـته‌ی ئه‌و کوڕه نایجیریـیه ته‌مه‌ن 23 سـاڵه کردووه، له‌وانه هه‌وڵدان بۆ به‌کارهێنانی چه‌کێـکی کۆمه‌ڵکوژ و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ کوشـتنی خه‌ڵـک. ده‌شڵێن له‌وانه‌یه حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا بدرێت.
داواکاری گشـتی ده‌ڵێت عومه‌ر فاروق ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانی له دهرپـێکهیدا شـاردۆته‌وه کاتێـک فڕۆکه‌که له ئه‌مسـتردامه‌وه به‌ره‌و دیترۆیت ده‌فڕی.
ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی له به‌رده‌م دادگاکه‌دا گیراوه. چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت خۆپـیشـاندانی ناڕهزایـیش سـازبکرێت، له‌وانه کۆمه‌ڵێـکی ئیسلامی که نیازیان هه‌یه سه‌رزه‌نشـتی ئه‌و هه‌وڵه‌ی عومه‌ر فاروق بکه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌زگاکانی سـیخوڕی ئه‌مه‌ریکا گرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه به‌ری ئه‌و هه‌وڵه تێرۆریسـتیـیه بگرن.