شانده‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی عیراق که چه‌ند ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی تێدایه له‌م دوایـیه‌دا سه‌ردانی سوریایان کرد به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئاواره‌کاندا تا متمانه‌یـیان به‌ده‌ست بهێنن و به‌شداری پروسه‌ی سیاسی له عيراق بکه‌نه‌وه. شیانی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت له‌گه‌ڵ به‌عسیه‌کانیش کۆببنه‌وه.
ئه‌گه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان له عیراق و کاریگه‌رێتی له‌سه‌ر پروسه‌ی دیموکراسی به‌گشتی و ده‌ستکه‌وتی کورد به‌تایبه‌تی، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی رۆژی هه‌ینییه.
میوانه‌کانی به‌رنامه بریتین له دکتور کرمانج گوندی، سه‌روکی کونگره‌ی نیشتیمانی کوردی له باکوری ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها عبدولباری زیباری په‌رله‌مه‌نتاری عێراق. و هاوکارمان شایان پاشا میوانداری به‌رنامه‌که ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 50 خوله‌که.