سامی ئه‌تروشی ده‌ڵێت هۆکاری سیاسی له‌ پشت ئه‌و بڕیاره‌یه‌ که‌ له‌ دژی سـاڵح موتڵه‌گ دراوه‌

سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی لـێپـرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری دراوه‌ بۆ نه‌هێشتنی به‌شـداریکردنی سـاڵح موتڵه‌گ و لایه‌نه‌که‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هۆکاری سیاسی له‌ پشـته‌وه‌یه‌. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا چوار سـاڵه‌ سـاڵح موتڵه‌گ ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌‌ و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش هه‌بووه‌ و پـێشـتر هیچ بڕیارێـکی له‌ دژی نه‌داوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 8:12 خوله‌كه‌.