قادر عه‌زیز ده‌ڵێت بڕیاری گرنگ دراوه‌ بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ هێرشی ڕاگه‌یاندن له‌ کوردسـتاندا

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی كۆبووه‌وه‌ كه ‌له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شدارن.

کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ مه‌به‌سـتی کۆتایی‌هێنان به‌ شـاڵاوی ڕاگه‌یاندنی نێوان پـێـکهاته‌ سیاسیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌نجام‌دراوه‌.‌

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هه‌روه‌ها هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ قادر عه‌زیز سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان کردووه‌.

قادر عه‌زیز ده‌ڵێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ دوو بڕیاری گرنگ وه‌رگیراوه‌، ئه‌ویش له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ هه‌موو هێرشێـکی ڕاگه‌یاندنی ڕاسـته‌وخۆ یان ناڕاسـته‌وخۆ ده‌بێت ڕابگیرێت و کۆتایی به‌ توندوتیژی سـیاسی بهێنرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.