پاش ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی لێپـرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا که‌وا سـاڵح موتڵه‌گ به‌هۆی پشـتیوانیـکردنی له ڕژێمی پـێشـووی به‌عسه‌وه ده‌بێت به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا نه‌کات، ژماره‌یه‌ک لایه‌نی عێراقی ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردووه که ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ئه‌وانیش به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌که‌ن.
سیروان زه‌هاوی بڕیارده‌ر له لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و لایه‌نێـک یان چه‌ند لایه‌نێـک بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات ئه‌وا له شه‌رعیـیه‌ت و یاسایی په‌رله‌مانی داهاتوو که‌م نابێته‌وه، چونکه له یاسای هه‌ڵـبژاردندا باس له‌وه نه‌کراوه ئه‌گه‌ر لایه‌نێـک یان پـێـکهاته‌یه‌کی عێراق به‌شـداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌کرد ئه‌وا په‌رله‌مان شه‌رعیـیه‌ت له دهسـتدهدات. ده‌شڵێت به‌ڵام بێگومان له ڕووی سیاسیـیه‌وه کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:35 خوله‌كه.