نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاوکاریکردنی عێراق UNAMI له دوایـین ڕاپـۆرتیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که‌وا پـێشـێـلکاری له مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا هه‌ر به‌رده‌وامه. کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمیش نکۆڵی له‌وه ده‌که‌ن.
ڕێبین ڕه‌سـوڵ نووسه‌ر و چالاکوان له بواری کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی له هه‌ولێر له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی یۆنامی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و دیدارانه ئاماده‌کراوه که له‌گه‌ڵ هه‌ندێـک له زیندانیـیه‌کان سـازکراون. ده‌شڵێت ئه‌و زیندانیـیانه سـکاڵای ئه‌وه‌یان کردووه که له کاتی ده‌سـتگیرکردنیان و هه‌روه‌ها له کاتی لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کان له‌گه‌ڵیاندا توندوتیژیان به‌رامبه‌ر کراوه.
پاشـان ڕێبین ڕهسـۆڵ ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی یۆنامی ئه‌نجامی باشی لێـکه‌وتۆته‌وه و بۆته مایه‌ی باشـترکردنی ڕه‌وشی ناو زیندانه‌کان و هه‌روه‌ها نه‌هێشـتنی زیندانی نهێنی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:40 خوله‌كه.