دکتۆر ڕۆژ نوری شـاوه‌یس وه‌ک جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سوێندی یاسایی خوارد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ ده‌نگدانێـکدا دکتۆر ڕۆژ نوری شـاوه‌یسی بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق په‌سه‌ندکرد و پاشـان سوێندی یاسایی خوارد.

دکتۆر ڕۆژ نوری شـاوه‌یس له‌ گفتوگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت پـرۆسه‌که‌ به‌ شـێوه‌یه‌کی ئاسایی له‌ ناو په‌رله‌ماندا به‌ڕێوه‌چوو و به‌ زۆرینه‌ ده‌نگ په‌سه‌ندکراوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:43 خوله‌كه‌.