ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کوشـتنی 6 سه‌ربازی بیانی له ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش کوشـندهترینه بۆ سه‌ربازانی بیانی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێـکدا.
ناتۆ ده‌ڵێت پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3 سه‌ربازی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له شه‌ڕی باشوری ئه‌فغانسـتان کوژراون. هه‌روه‌هاش 2 سه‌ربازی دیکه‌ی بیانی له شه‌ڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێن یه‌ک له سه‌ربازه‌کانیان کوژراوه و یه‌کێـکی دیکه‌ش به توندی برینداربووه، ئه‌مه‌ش له ئاکامی په‌لامارێـکی نزیکه‌ی 80 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کابولی پایته‌خت.
له هه‌مان کاتدا کۆمانداری سه‌ره‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌فغانسـتان جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی ماککرسـتهڵ ده‌ڵێت نیشـانه و به‌ڵـگه‌ی ئه‌وه هه‌یه که زیادکردنی سه‌ربازه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له وڵاته‌که‌دا خه‌ریکه پـێشـکه‌وتنی تاڵیبان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی World News program ی ABC دا، جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی هه‌روه‌هاش گوتی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان چۆنێتی به‌ڕێوه‌به‌ردنی کرداره‌که‌ی گۆڕیوه و خه‌ریکه پـێشـکه‌وتنی جێگای باوه‌ڕ ده‌کات له‌وه‌ی که‌وا سه‌ربازانی بیانی له‌وێن بۆ پاراسـتنی ئه‌وان واته خه‌ڵـکی ئه‌فغانی.