ڕۆژی سێشه‌ممه زۆربه‌ی شه‌قامه‌کانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق داخران و ڕێـگای هاتوچۆی ئۆتۆمبیل له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان گیرا و هێزه‌کانی ئاسایشیش به‌سه‌ر شه‌قام و پـرد و ناوچه سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌غدا بڵاوبوونه‌وه و هیچ ڕاگهیاندنێـکیش پـێشـتر بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڵاونه‌کرایه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق حسێن عه‌لی که‌مال کردووه.
حسێن عه‌لی که‌مال ده‌ڵێت له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هه‌ندێـک زانیاریمان پـێـگه‌یشـتووه که‌وا ڕۆژی سێشه‌ممه چه‌ند هه‌وڵێـکی تێرۆریستی له شـاری به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت، بۆیه به باشمان زانی ئه‌و ڕێوشـوێنه تونده بگرینه‌به‌ر. ده‌شڵێت کاتێـکی وا له به‌رده‌سـتدا نه‌بوو تا پـێشـتر خه‌ڵـکی به‌غدای لێئاگاداربکهینهوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و قسـانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که باسایان له ئه‌گه‌ری کۆده‌تای سه‌ربازی ده‌کرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.