شاناز ئه‌لیاسی دایکی شه‌هرام بلووری ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران داوای وه‌سیقه‌ی واته که‌فاله‌تی 200 ملیۆن تومه‌ن بۆ ئازادکردنی شه‌هرامی کوڕی ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شه‌هرام بلووری ئه‌ندامی ڕێـکخراوی کورده‌کانی تارانه و زیاتر له 7 مانگه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه له تاران ده‌سـتگیرکراوه و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌ڤین کراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه هه‌واڵی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژ به کردنه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به سه‌رۆک بۆ میدیاکان گواستۆته‌وه.
دایکی شه‌هرام ده‌شڵێت هیوادارین دادگا حوکمێـکی سـووک به‌سه‌ر منداڵه‌کانیاندا بدات، چونکه هیچ تاوانێـکیان نه‌کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:23 خوله‌كه.