فه‌رزاد که‌مانگه‌ر: با مه‌رگی من ژیان ببه‌خشێت

مامۆستای قوتابخانه فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له مانگی پـێنجی سـاڵی 2006 وه‌ له لایه‌ن ئيتلاعاتی ئێرانه‌وه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌‌ و دوای دوو سـاڵ له‌ ئازار و ئه‌شـكه‌نجه‌دان له‌ لایه‌ن دادگایه‌کی ئه‌و وڵاته‌وه‌ حوكمی له‌ سـێداره‌دانیان بۆ ده‌ركردووه‌.‌

فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌ زیندانی ڕه‌جایی شـاری که‌ره‌ج نامه‌یه‌کی بۆ ڕای گشـتی نووسیوه‌ و تیایدا داوا ده‌کات پاش له‌سـێداره‌دانی ئه‌ندامانی جه‌سـته‌ی بدرێته‌ ئه‌و که‌سـانه‌ی که‌ پـێویستیـیان پـێـیه‌تی. ده‌شڵێت دڵی با به‌ که‌سـێـک بـبه‌خشرێت که‌ شه‌وانه‌ سه‌ری برسێتی ده‌خاته‌ سه‌ر سه‌رین.

ده‌قی نامه‌که‌ له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕی رێنێسـانس نیوز بۆ زمانی کوردی وه‌رگێڕدراوه‌ و هاوکارمان جانی دیلان ده‌یخوێنێته‌وه‌، ده‌توانن گوێـبیـستی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.