ڕۆژی سێشه‌ممه زۆربه‌ی شه‌قامه‌کانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق داخران و ڕێـگاکانی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل له فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان گیران و هێزه‌کانی ئاسایشیش به‌سه‌ر شه‌قام و پـرد و ناوچه سه‌ره‌کیـیه‌کانی به‌غدا بڵاوبوونه‌وه و هیچ ڕاگهیاندنێـکیش پـێشـتر بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڵاونه‌کرایه‌وه و پـڕۆپاگندهی ئه‌وه بڵاوبۆیه‌وه گوایه ئه‌گه‌ری کۆده‌تای سه‌ربازی هه‌یه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت به بوونی ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان له عێراق شیانی کوده‌تای سه‌ربازی نیـیه، مه‌گه‌ر خۆیان مه‌به‌سـتیان بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.