کارمه‌ندانی فریاگوزاری و ده‌سه‌ڵاتداران له هایتی هۆشـداری ده‌ده‌ن به‌وه‌ی تا دێت و باره‌که زیاتر ئاڵۆزتر ده‌بێت و خه‌ڵـکی زیاتر بێ ئومێد ده‌بن له‌وه‌ی ئاو و خۆراک و داودرمانی پـێویسـتیان به‌ده‌ستبگات.
ئێسـتا کۆمهکێـکی فریاگوزاری گه‌وره له ڕێدایه بۆ ئه‌و وڵاته. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مه‌ریکا و هایتی ڕێـکه‌وتنێـکیان مۆرکردووه که کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی پـۆرت ئۆ پـرنسی پایته‌ختی هایتی ده‌داته ده‌سـت ئه‌مه‌ریکا له‌و ده‌مه‌ی تیمه‌کانی فریاگوزاری نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌ریکی یارمه‌تیدانی خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی شاره‌که‌ن.
هه‌رچه‌نده چوار ڕۆژه بومه‌له‌رزه‌که ڕوویداوه به‌ڵام هێشـتا هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری به خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چن. کارمه‌ندانی فریاگوزاری ده‌ڵێن ئه‌گه‌ربێت و به خێرایی یارمه‌تی دیکه نه‌گات ئه‌وا باره‌که له کۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت و به‌ره‌و پاشـا گه‌ردانی ده‌ڕوات.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان تاڵانی ده‌سـتیپـێـکردووه و شه‌وانه که‌سـانی خراپ به چه‌قۆ و ته‌وره‌وه به شه‌قامه‌کاندا دێن و ده‌ڕۆن و ماڵه داڕماوه‌کان تاڵان ده‌که‌ن.
ئێسـتا پایته‌ختی هایتی به‌بێ هێزی پـۆلیس ماوه‌ته‌وه و به هه‌زاره‌ها تاوانبار هه‌ڵهاتوون پاش ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌که به‌ندیخانه سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی شـاره‌که‌ی وێرانکرد.
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن سه‌ردانی هایتی بکات تا له نزیکه‌وه ئاگاداری هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری بێت. چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هایتی René Préval و کاربه‌ده‌ستانی دیکه و هه‌روه‌ها تیمی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌وێ کۆبـبێته‌وه.