ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له کۆشـکی سـپـی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بوش و بێڵ کلنتن کۆبۆوه، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی تاووتوێـکردنی هاریکاریـیهکانیان بۆ گه‌لی هایتی.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی به پـێـکه‌وه کارکردنی هه‌ردوو سه‌رۆکی پـێشـوو په‌یامێـکی دوروست ده‌گه‌یه‌نین که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به یه‌کگرتوویی پـشـتیوانی له گه‌لی هایتی ده‌کات.
سه‌رۆکی پـێشـوو جۆرج بوش به خۆشـحاڵیـیه‌وه داواکه‌ی قبوڵ کرد و گوتی ئه‌و هیواداره له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پـێشـوو بێڵ کلنتن بتوانن پـێکه‌وه هاوخه‌می و کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا بۆ خه‌ڵـکی لێقه‌وماوی هایتی بگه‌یه‌نن.
سه‌رۆک بێڵ کلنتنیش که هه‌ر بۆخۆشی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه بۆ هایتی به‌ڵێنی دا بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ یارمه‌تی خه‌ڵـکی هایتی بدات.
هه‌ردوو سه‌رۆک ماڵپهڕێـکیان کردۆته‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیـیه‌کان بۆ گه‌لی هایتی و ئه‌مه‌ش ناونیشـانهکهیهتی www.clintonbushhaitifund.org . بهڵێنیشـیان داوه له 100% یارمه‌تیـیه‌کان ڕاسـته‌وخۆ بۆ کاره فریاگوزاریـیه‌کان ته‌رخان بکرێن.