عادل عه‌بدولمه‌هدی جێـگری سه‌رۆکی عێراق سه‌ردانێـکی بۆ واشـنتنی پایته‌خت ئه‌نجام‌داوه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی باڵای ئه‌مه‌ریکادا کۆبۆته‌وه به مه‌به‌سـتی تاووتوێـکردنی کێشه‌کانی ناوخۆی عێراق و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵدا سـازکرد و له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌کانی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه.
دکتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی به گشـتی سه‌ردانه‌که‌ی به سه‌رکه‌وتوو ناودێرده‌کات و ده‌ڵێت تێـگه‌یشـتنێـکی زۆر باشی دوو لایه‌نه هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌واوی مه‌سه‌له‌کان و ده‌شڵێت ته‌واوی گفتوگۆکان ڕاسـته‌وخۆ و ڕاشـکاوانه بوون و به فیڕۆدانی کاتیشـی تیادا نه‌بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:40 خوله‌كه.