ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت بڕیاری لیژنه‌ی لێپـرسینه‌وه‌ و دادوه‌ری مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوخۆی عێراقه‌

ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ڕاسته‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئاشـتبوونه‌وه‌ی گشـتی‌داین و ده‌بێت به‌پـێی ده‌سـتور ڕێـگه‌ به‌ هه‌موو که‌سێـک بدرێت به‌شـداری له‌ پـرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌ردنی عێراقدا بکات، به‌ڵام له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ده‌شبێت پابه‌ندی ئه‌و بڕیار و یاسایانه‌دا بین که‌ خۆمان وه‌کو په‌رله‌مان ده‌رمان‌کردووه‌. پاشـان ده‌ڵێت له‌ به‌ندی حه‌وتی ده‌سـتور که‌ زۆربه‌ی عێراقیـیه‌کان ده‌نگیان پـێداوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کرێت که‌ نابێت ڕێـگه‌ به‌ به‌عسـیـیه‌کان و بیر به‌عس بدرێت بێنه‌ ناو عێراقی نوێ.

ئاڵا تاڵه‌بانی له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ده‌بێت ئێمه‌ وه‌کو په‌رله‌مان ڕێـگه‌ له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ بگرین که‌ به‌پـێی یاسا و له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی لـێپرسینه‌وه‌ دادوه‌ریـیه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا دورخراونه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێت وه‌ڵامیشـمان بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وانه‌ی که‌ داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌دا ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه‌ " ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوخۆیه‌."

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:52 خوله‌كه‌.