ئێران 5 که‌س له‌سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کانی مانگی دوازده‌ دادگایی ده‌کات

ئێران پێنچ که‌‌س دادگایی ده‌‌کات، گوایه‌ سه‌‌باره‌‌ت به‌‌ ده‌‌ست هه‌‌بوونیان له‌‌ خۆنیشاندانه‌‌کانی دژ به‌‌

‌حکومه‌‌ت که‌‌وا بووه‌‌ مایه‌‌ی به‌‌رپاکردنی خراپترین توندوتیژی له‌‌ ووڵاته‌‌که‌‌ له‌‌ ناو چه‌‌ند مانگدا.

ته‌‌له‌‌فزیۆنی حکومه‌‌تی ئێران ده‌‌ڵێت ئه‌‌و پێنچ که‌‌سه‌‌ به‌‌ هاوکاری کردن له‌‌گه‌‌ل موجاهیدینی خه‌‌لق گوناهبارکراون که‌‌ کۆمه‌‌ڵێکی ئۆپۆزسیۆنی چه‌‌کداره‌‌.

دادپرسانی گشتی ده‌‌ڵێن گومانلێکراوه‌‌کان به‌‌ موحاره‌‌به‌‌ واته‌ شه‌‌ڕکردنی دژی خودا گوناهبارکراون. ئه‌‌گه‌‌ر له‌‌ دادگایی کردنه‌‌که‌دا تاوانبار بکرێن ئه‌‌وا سزاکه‌‌یان مه‌‌رگه‌‌ .

به‌‌لای که‌‌م 8 که‌‌س له‌‌ توندوتیژی ماته‌‌مینی عاشورادا گیانیان له‌‌ده‌‌ستدا، کاتێـک که‌‌ پێکدادان له‌‌ نێوان هێزه‌‌کانی ئاسایش و خۆنیشانده‌‌رانی ئۆپۆزسیۆن روویدا. ئه‌‌وه‌‌ش خراپترین خوێنڕژان بوو له‌‌وه‌‌ته‌‌ی په‌‌ره‌‌سه‌‌ندنی نائارامی یه‌‌کسه‌‌ر له‌‌ دوای هه‌‌ڵبژاردنه‌‌وه‌‌ی سه‌‌رۆك مه‌‌حمود ئه‌‌حمه‌‌دی نه‌‌ژاد.

ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی سه‌‌رۆك ئه‌‌حمه‌‌دی نه‌‌ژاد به‌‌ فروفێل کردن له‌‌ ده‌‌نگدانه‌‌که‌‌ گوناهبار ده‌‌کات بۆ بردنه‌‌وه‌‌ی هه‌‌ڵبژاردنه‌‌وه‌‌ی، ئه‌‌و تۆمه‌‌ته‌‌ش حکومه‌‌ت نکۆلی لێ ده‌‌کات.