دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم باس له‌ داواکاریـیه‌کانی خه‌ڵـکی که‌رکوک ده‌کات

دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له‌ واشنتن که‌ ماوه‌یه‌که‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری باری ژیانی خه‌ڵـکی که‌رکوکه‌ له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت باری ئاسایش له‌ که‌رکوک به‌ به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ پـێشـوودا زۆر ئارمتره‌ و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌وڵ و کۆشـشی هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیسی که‌رکوک. پاشـان دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم باس له‌ داواکاریـیه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی خه‌ڵـکی که‌رکوک ده‌کات و ده‌ڵێت ده‌یانه‌وێت چاره‌نووسی شـاره‌که‌یان یه‌کلا بکرێته‌وه‌ و بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت کاره‌ خزمه‌تگوزاریـیه‌کان پـێشـکه‌ش به‌ شـاره‌که‌یان بکرێت وه‌کو پاک و خاوێنی و چاکـکردنی خوێندنگه‌ و زانکۆکانیان و گرنگی دان به‌ ده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌کان و دابین‌کردنی ئاو و کاره‌با بۆیان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:43 خوله‌كه‌.