ئه‌سعه‌د باقری داوای ئه‌نجامدانی لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌رگی ئیبراهیم لوتفوڵـڵایی ده‌کات

یه‌کێتی دیموکراتیـکی خوێندکارانی کورد له ڕاگه‌یه‌ندراوێـکیدا ده‌ڵیت حه‌وتووی ڕابردوو له‌ ماوه‌ی ڕێ‌وڕه‌سمێک به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵ‌وه‌گه‌ڕی مه‌رگی خوێندکارێکی کورد، ئیبراهیم لوتفوڵڵایی له گۆڕستانی محه‌مه‌دی شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو 9 که‌س له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی گیران که هێشتا چواریان ئازاد نه‌کراون.

ئه‌سعه‌د باقری سکرتێری پـێشـووی یه‌کێتی دیموکراتیکی خوێندکارانی کورد و ئه‌ندامی ئێستای ئه‌و یه‌کێتیـیه‌ ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌یان به‌ شێوه‌یه‌کی قانونی داوای ڕوون کردنه‌وه‌ی هۆی مه‌رگی لوتفوڵـڵایی ده‌که‌ن و هه‌م ئازادکردنی گیراوه‌کان ده‌که‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:19 خوله‌كه‌.