عارف عه‌زیزی قسه‌کانی سه‌رۆکی UNHCR له‌ به‌غدا له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی کورد ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دانیال ئه‌ندرێس سه‌رۆکی ڕێـکخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان UNHCR له‌ به‌غدا کرد سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی کوردی ئێران ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا و ئوردن خراونه‌ته‌ که‌مپه‌وه‌.

دانیال ئه‌ندرێس له‌ میانه‌ی گفتوگۆکه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کوردانه‌ گرووپـێـکی ناسراو نین و ئه‌وان زیاتر کار بۆ په‌نابه‌ره‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌که‌ن( لێـنکی گفتوگۆکه‌).

عارف عه‌زیزی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگریکردن له‌ په‌نابه‌رانی که‌مپی ئه‌لوه‌لید له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ئه‌و قسانه‌ی دانیال ئه‌ندرێس ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ هه‌ر له‌و ده‌مه‌ی له‌ که‌مپی ئه‌ڵتاش بوون له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ به‌ په‌نابه‌ر ناسـراون و که‌یسـیان هه‌یه‌ و ژماره‌یه‌کیشـیان ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانیان بۆ هاتبۆوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:55 خوله‌كه‌.