فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ده‌ڵێت بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر لیسـتی دورخراوه‌کان نه‌دراوه‌

فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند ده‌سـته‌ی لێـپـرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری 511 ناوی کاندیدی قه‌واره‌ سـیاسیـیه‌کانی بۆ کۆمسـیۆن ناردووه‌ تاوه‌کو دوربخرێنه‌وه‌ له‌ پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردن.

هه‌روه‌ها حه‌یده‌ری ئاشـکرای کرد 11 کاندید له‌ دورخراوه‌کان سه‌ر به‌ لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانین و پاڵێوراوی پارێزگاکانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانن، وه‌ک به‌غدا و موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین.

پاشـان ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ که‌ تاوه‌کو ئێسـتا بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر دورخراوه‌کان نه‌دراوه‌ و کۆمسـیۆن به‌رده‌وامه‌ له‌ پـیاداچوونه‌وه‌ی لیسـتی ئه‌و ناوانه‌ی به‌ ده‌سـتیان گه‌یشـتووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:53 خوله‌كه‌.