فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت بڕوا ناکه‌م جۆ بایدن بتوانێت کێشه‌ی دورخستنه‌وه‌ی کاندیده‌کان چاره‌سه‌ر بکات

  • گۆران دیلان

سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کانی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن له‌ عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی دورخسـتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک پاڵێوراو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌، گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ فریاد ڕه‌واندزی گوته‌بێژی لیسـتی هاپه‌یمانێتی کوردسـتان له‌ په‌رله‌مانی عێراق کردووه‌.

گۆران تۆفیق ده‌ڵێت عه‌لی ده‌باغ گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ که‌وا دورخسـتنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ کارێـکی یاسایی و ده‌سـتوریـیه‌ و لایه‌نی جێبه‌جێـکاریش ده‌سـته‌ی لێـپـرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ریـیه‌. گوتووشیـه‌تی ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ لیسـتی دورخراوه‌کاندا هاتووه‌ ده‌توانن پاکی و بێ تاوانی خۆیان پـیشـان بده‌ن، ئه‌ویش بیسه‌لمێنن که‌ هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کیان به‌ حزبی به‌عسه‌وه‌ نیـیه‌ و تاوانه‌کانی ئه‌و حزبه‌ سه‌رزه‌نشت بکه‌ن.

فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت بڕوا ناکه‌م جۆ بایدن بتوانێت کێشه‌ی دورخستنه‌وه‌ی کاندیده‌کان چاره‌سه‌ر بکات، چونکه‌ ئو چاره‌سه‌ره‌ مامناوه‌ندیـیه‌ی ئه‌و داوای ده‌کات دژی ده‌ستوری عێراقه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.