که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه په‌یامێـکی ده‌نگی په‌خش کرد که گوایه هی بن لادنی ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یه و تیایدا به‌رپـرسـیارێتی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌و هه‌وڵه سه‌رنه‌که‌وتووه‌ی ڕۆژی کرسمس درا بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌که‌دا هاتووه که‌وا قاعیده له هێرشـه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامده‌بێت هه‌تا پـشـتیوانی له ئیسرائیل بکات.
ده‌شڵێت هه‌تا فه‌له‌سـتینیـیه‌کان هه‌ست به ئارامی و ئاسایش نه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌مه‌ریکاش باری ئاسایشی پارێزراو نابێت.
یه‌ک له ڕاوێژکارانی کۆشـکی سپـی David Axelrod به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی گوت په‌یامه‌که پاساوێـکی بێ مانای هێناوه‌ته‌وه بۆ کوشـتنی به کۆمه‌ڵی خه‌ڵـکی بێ‌تاوان.
گوتیشی ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت ده‌موده‌ست پـشـتڕاستی بکاته‌وه ئه‌وه ده‌نگی بن لادنه، به‌ڵام له شـێوازی تۆمارکراوه‌کانی پـێشـووی ئه‌و ده‌چێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ڕۆژی کرسـمس، واته 25 ی مانگی دوازده، که‌سێـکی نایجیری ته‌مه‌ن 23 سـاڵ به ناوی عومه‌ر فاروق عه‌بدولموته‌ڵیب هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی دا که نزیکه‌ی 300 که‌سی هه‌ڵگرتبوو و له ئهمسـتردامی هۆڵه‌نداوه به‌ره‌و شـاری دیترۆیتی ویلایه‌تی میشگنی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌فڕی.