دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌دزاده‌ ده‌ڵێت ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له‌ مێژه‌وه‌ ویسـتوویه‌تی‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ بکات به‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی نیشـتیمانی

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران له‌و ده‌مه‌ی بوجه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی پـێشـکه‌ش به‌ مه‌جلیسی شـورا کرد، باسی له‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌شی کرد. هه‌ندێ له‌ چاودێران ده‌ڵێن ئه‌وه‌ به‌و مه‌به‌سـته‌ بووه‌ که‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی بکاته‌ مه‌سه‌له‌یه‌کی نیشـتیمانی له‌ وڵاته‌که‌یدا.

دکتۆر هاشمی ئه‌حمه‌دزاده‌ شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت له‌ مێژه‌ حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ویسـتوویه‌تی ئه‌م کاره‌ بکات و تا ڕاده‌یه‌کیش تیایدا سه‌رکه‌وتوو بووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:55 خوله‌كه‌.