رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له ئه‌مریکا له راپۆرتێکی که یه‌ک شه‌مۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: له ساڵی رابۆردو، حکومه‌تان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌رپرسیاربوون له پێ شێلکردنی جددی مافه‌کانی مرۆف. سه‌باره‌ت به ئێران، رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ره‌خنه له حکوومه‌ت ده‌گریت له‌به‌ر سه‌رکووتکردنی خه‌ڵکی ئێران له کاتی خۆپێشاندانه‌کان به‌دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارده‌نه مشت و مهرلهسهرهکانی سه‌رۆکایه‌تی و ده‌ڵێت ئه‌م باره بۆته کاره‌ساتی مرۆڤی. له‌و باره‌یه‌وه، هاوکارمان مۆعته‌به‌ر شێروانی گفتوگۆی ده‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وان ئاسۆ ساڵح بنکه له سوید کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:53 خوله‌كه.