بڕیاره‌ له‌ وتاری سـاڵانه‌ی سه‌رۆکدا باراک ئۆباما سه‌نگی بخاته‌ سه‌ر ئابوری

پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌ وتاری ئه‌مشه‌ویدا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریکا سه‌نگی بخاته‌ سه‌ر ڕه‌وشی ئابوری وڵات، له‌وانه‌ داواکاریـیه‌کی له‌ کۆنگرسی په‌یوه‌ست به‌ ڕاگرتنی 3 سـاڵ بۆ خه‌رجیـیه‌کانی چه‌ندان پـرۆگرامی خۆجێی، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕوو له‌ هه‌ڵـچووی له‌نگی بوجه‌ی وڵات.

سه‌رۆک ئۆباما وتارێـک پـێشـکه‌ش به‌ کۆنگرس ده‌کات و له‌ ڕێی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریکا په‌خش ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌دایه‌ ڕێژه‌ی پـشـتگیری جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌رۆک ڕوو له‌ که‌مبوونه‌وه‌ کردووه‌ و هه‌روه‌ها هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاریش له‌ ئه‌مه‌ریکادا گه‌یشـتۆته‌ 10% .

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ریکا له‌ ژێر فشـاردایه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاسـتی خه‌رجیـیه‌کان. له‌ هه‌مان کاتدا کۆشـکی سـپی له‌ هه‌وڵی خولقاندنی کاردایه‌ و هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵ و کۆشـشی ئابوری داڕماوی وڵاتدایه‌.

ڕۆبه‌رت گیبسی به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له‌ وتاره‌که‌دا به‌ زۆری سه‌نگ ده‌خاته‌ سه‌ر چۆن ئابوری ئه‌مه‌ریکا بخاته‌وه‌ گه‌ڕ و هه‌روه‌ها وه‌بیری ئه‌مه‌ریکایـیه‌کانیشی ده‌هێنێته‌وه‌ که‌ پـرۆگرامه‌کانی له‌ ماوه‌ی یه‌که‌م سـاڵی پـۆسـته‌که‌دا خستنیـه‌ گه‌ڕ ئابوری له‌ کاره‌سـات به‌ دور ڕاگرتووه‌.