قاعیده‌ به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌غدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ده‌سته‌یه‌کی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ عیراق به‌رپرسیارێتیان له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌ خۆکوژیـیه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر سێ ئوتێلی گه‌شتیاری له‌ به‌غدا ڕاگه‌یاند که‌ 36 که‌سی تێدا کوژران.

کۆمه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق له ‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا به‌یاننامه‌یه‌کیان له‌سه‌ر ئنته‌رنێتدا بڵاوکرده‌وه‌ که‌ هێرشه‌کانیان به‌ چوارهه‌مین زنجیره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ پایته‌ختی عیراق ناونا.

هێرشبه‌ره‌ خۆکوژه‌کان له‌ هێرشه‌که‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌دا ماشێنیکی بومب ڕێژراویان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئوتێله‌کانی (شیراتۆن و بابیلۆن و حه‌مرا) له‌ به‌غدا ته‌قانده‌وه‌ که‌ رۆژنامه‌وانان و کونتراکته‌رانی خورئاوایی ڕۆی تێیده‌که‌ن.

کومه‌ڵه‌که‌ی خراپکاران ده‌ڵێن که‌ هه‌روه‌ها زووتریش 3 هیرشیی ڕێکخراوی ماشینی بومب ڕێژراویان له‌ ساڵی پاردا له‌ به‌غدا بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تی عیراقی ئه‌نجامدابوو که‌ 400 که‌س تیایاندا کوژران.

له‌ دواترین ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌غدا هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له‌ ڕۆژی سێشه‌مه‌دا ماشێنه‌که‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی تاقیگه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانباری پۆلیسی به‌غدا ته‌قانده‌وه‌ و به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 22 که‌سی کوشت و 80 که‌سی بریندار کرد.