تۆنی بلێری سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی به‌ریتانیا له ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا له به‌رده‌م ده‌سـته‌یه‌کی لێـکۆڵینه‌وه‌یحکومه‌تی به‌ریتانیا ئاماده بوو بۆ گه‌واهیدان و داکۆکیکردن له بڕیاردانی چوونه ناو شه‌ڕی عێراقه‌وه.
به‌ڕێز بلێر گوتی ڕژێمی سه‌دام حسێن خه‌ته‌رناک بووه و نه‌ده‌کرا ئه‌و مه‌ترسـیـیه به‌لاوه بنرێت که ڕژێمێـکی له‌و جۆره چه‌کی کۆمه‌ڵ‌کوژی به‌ده‌سـته‌وه بێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی دا که‌وا مه‌زه‌نده‌کانی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسـیـیه‌ی که سه‌دام ده‌ینایه‌وه له دوایدا به شـێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی و دوای هێرشه‌کانی 11 ی سـپـته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا گۆڕا.
به‌ڕێز بلێر که له سـاڵی 2003 دا پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیای به ده‌سـته‌وه بوو، هێزێـکی هاوبه‌شـیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج ده‌بلیو بوش بۆ ڕزگارکردنی عێراق ڕه‌وانه‌کرد.
هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌که له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون سه‌رۆکی پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن چه‌کی کۆمه‌ڵ‌کوژی به‌ده‌سـته‌وه‌بێت، هه‌رچه‌ندێـکه ئه‌و چه‌کانه نه‌دۆزرانه‌وه و زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران پـرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که ئایا ئه‌و شـه‌ڕه تا چ ڕاده‌یه‌ک قانونی بووه.