ئێران له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ده‌سـتیکرد به دادگایی‌کردنی 16 خۆپـیشـانده‌ری ئۆپۆزیسـیۆنی تر به ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌کی توندڕه‌وی پایه بڵند داوای‌کرد خۆپـیشـانده‌ران زیاتر سـزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا بدرێت.
ئاژانسه‌کانی میدیای ڕه‌سمی ئێران ڕایانگه‌یاند ئه‌و که‌سـانه‌ی دادگایی ده‌کران له ناویاندا 2 ژنیش به تاوانی ئاژاوه‌گێڕی و بڵاوکردنه‌وه‌ی پـرۆپاگه‌نده‌ی دژ به حکومه‌تی ئێران له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی کۆتایی مانگی دوازده‌دا.
پـێـنج که‌س له‌وانه به دوژمنی خودا تاوانبارکراون که ئه‌م تاوانه‌ش سـزای مه‌رگی له‌سه‌ره.
شایانی باسه خۆپـیشـاندانه‌که‌ی مانگی دوازده یه‌کێـک بوو له خۆپـیشـاندانه هه‌ره گه‌وره‌کان له ماوه‌ی چه‌ند مانگێـکدا و به لایه‌نی که‌م 8 که‌سی تێدا کوژران و به سه‌دان که‌سیش ده‌سـتگیرکران.