سه‌ردار عه‌زیز باس له‌ جیاوازیـیه‌کانی نێوان ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ کوردسـتان و ڕۆژئاوادا ده‌کات

له‌ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ئه‌م جاره‌دا زیاتر سه‌نگی ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر، به‌راوردکردن له‌ نێوان ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌ کوردستان و ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ ڕۆژئاوادا، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ڕووی به‌راوردکردن هه‌بێت.
پاشـان ئه‌و به‌ره‌و پـێشـچوونانه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیدا هه‌ن چه‌ندێـک گونجاون و چه‌ندێـک توانیویانه‌ به‌پـێی ئه‌و ڕێوشـوێنه‌ و ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ تیایدایه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشـه‌وه‌ بنێت؟
ئایا ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی بۆته‌ خاوه‌نی زمانێـکی تایبه‌تی وه‌ها که‌ پـێی بگوترێت زمانی ڕۆژنامه‌گه‌ری؟

ئه‌مانه‌ به‌ گشـتی ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ن که‌ ڕۆژنامه‌نووس سه‌ردار عه‌زیز تیایدا میوانه‌.

سه‌ردار عه‌زیز چه‌ند سـاڵێـکه‌ له‌ ئیرله‌ندا ده‌ژی و په‌یوه‌ندی ڕاسـته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانی ناوه‌وه‌شدا هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 11:06 خوله‌كه‌.