له‌شـکری پاکسـتانی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتویه له لێـکۆڵینه‌وه‌دایه له‌و ڕاپـۆرتانه‌ی گوایه ڕێبه‌ری تاڵیبانه‌کانی پاکسـتانی حیکموڵڵا مه‌حسـود له به‌رده‌وامی برینه‌کانیـیه‌وه به‌هۆی هێرشی به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ناوه‌ڕاسـتی مانگی یه‌کدا مردووه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌شـکر پاش ڕاپـۆرتێـک هاتووه که له لایه‌ن ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی پاکسـتانه‌وه په‌خش‌کراوه و تیایدا هاتووه گوایه مه‌حسـود مردووه و به‌خاکیش نێژراوه.
ڕاپـۆرتی جۆراوجۆر له باره‌ی مردنی ڕێبه‌ری میلیشـیاکان یه‌که‌مین جار پاش بۆمبـبارانی مانگی یه‌ک سه‌ری‌هه‌ڵـدا له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان که له‌و هێرشه‌دا ده‌یان له میلیشـیاکان کوژراون.
تاڵیبانه‌کان هه‌ر پاش بۆمبـبارانه‌که وه‌کو به‌ڵـگه له‌وه‌ی مه‌حسود له هێرشه‌که‌دا ڕزگاری بووه دوو کاسێتی ده‌نگیان بڵاوکردبۆوه.
گوته‌بێژی تاڵیبانه‌کان له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاپـۆرتی مردنی مه‌حسودی که‌م بایه‌خ نرخاندووه. عه‌زام تاریق به ئاژانسی په‌یام‌ونوچه‌ی فه‌ره‌نساوی گوت مه‌حسود زیندوو و ئامانه. گوتیشی ئه‌م ڕاپـۆرتانه به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی جیاوازیـیه له نێوان ڕێبه‌رانی تاڵیبانه‌کاندا.