ڕاپـۆرتی میدیاکانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کان دامه‌زراندنی دژه موشه‌که‌کانی به‌رگری له چوار وڵاتی که‌نداوی فارسـدا خێراتر ده‌کاته‌وه له کاتێـکدا به‌رده‌وامه له ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی.
ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ده‌ریایی به که‌شـتی تایبه‌ته‌وه که توانایی خسـتنه خواره‌وه‌ی موشه‌کی هه‌یه له ناوچه‌که‌دا زۆرتر ده‌کاته‌وه.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و چوار وڵاتانه‌ی که ڕێـکه‌وتوون له ڕێـگه‌دان به دانانی سـیسـتمهکانی دژه موشه‌ک بریتین له قه‌ته‌ر، کوه‌یت، میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب و به‌حره‌ین.
دامه‌زارندنی ئه‌و دژه موشه‌کانه وا گوتراوه وه‌کو به‌شێـک بێت له ههوڵـدانێـکی فراوانتر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباماوه بۆ فشـارهێنانه سه‌ر ئێران که نکۆڵی له‌وه ده‌کات به نیازی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کیـیه.