دکتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق بۆ پـرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ گرنگه‌

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب مامۆسـتای زانسـته‌ سـیاسیـیه‌کان له‌ زانکۆی ئه‌مه‌ریکایی له‌ واشـنتن کرد و پاشـان له‌سه‌ر ڕۆشـنایی تێبینی‌یه‌کانی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌.

دکتۆر ئه‌دمۆند غه‌ریب له‌و بڕوایه‌دایه‌ که‌ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ بۆ پـرۆسه‌ی سیاسی ناو عێراق گرنگه‌. ده‌ڵێت به‌ شـێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی گرنگیـیه‌که‌ی له‌وه‌دایه‌ که‌ له‌ کاتێـکدایه‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌کانی خۆی له‌ عێراق ده‌کشێنێته‌وه‌ و ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ش هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها سه‌ختیـیه‌کانی به‌رده‌م عێراقیـیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئایا ده‌وڵه‌ت یان وڵاتی عێراق ده‌توانێت بگاته‌ قۆناغی ده‌سـپـێـکی زاڵبوون به‌سه‌ر گرفته‌ ناوخۆیی‌یه‌کانیدا و به‌سه‌ر ئه‌و ئاڵۆزیـیه‌ سـیاسـیانه‌ی له‌ وڵاته‌که‌شـدا هه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:32 خوله‌كه‌.