میر حسێن موسه‌وی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی ئێران ڕه‌خنه‌ی له سه‌رکردایه‌تی کۆنه‌پارێزی ئێران گرتووه بۆ شـکسـتهێنان له به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌کانی شـۆڕشی ئیسلامی ئێران.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی که‌لیمه بڵاوکراوه‌ته‌وه موسه‌وی که ڕیفۆرمخوازه ده‌ڵێت ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دیکتاتۆریـیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های ڕژێمی شـاهنشـاهی ئێران هه‌ر ماوه‌ته‌وه.
میر حسێن موسه‌وی ده‌ڵێت حکومه‌تی ئێران میدیای سه‌ربه‌خۆی ده‌مکوت کردووه و گرتووخانه‌کانی پـڕکردووه له چالاکوانانی ئۆپـۆزسـیۆن و وه‌ک ده‌ڵێت به شـێوه‌یه‌کی دڕندانه ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی کوشـتووه که به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه خۆپـیشـاندانیان کردووه و ده‌شڵێت ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی حکومه‌تی ئێران وایکردووه بگاته ئه‌و بڕوایه‌ی شۆڕشی ئیسلامی سـاڵی 1979 ئامانجه‌کانی خۆ نهپێـکاوه.