عێراق ده‌ڵێت چین قایل بووه به سڕینه‌وه‌ی 80% ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر به‌غدایه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی 8.5 ملیار دۆلاری چین قه‌رزاره و بڕیاری به‌یژین بۆ لێـخۆشـبوون له 80% ئه‌و بڕه باره‌یه دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ردوو وڵات بووه.
چین ژماره‌یه‌کی دیاریکراوی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ره‌نسـای گوتووه ڕێـکه‌وتنێـک هه‌یه سه‌باره‌ت به سڕینه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی له‌سه‌ر عێراقن.
ده‌شێت ئه‌م ڕێـکه‌وتنه بـبێته مایه‌ی زۆربوونی به‌رژه‌وه‌ندیـیه کارداریـیه‌کانی چین له عێراقدا.
کۆمپانیای نیشـتیمانی چین بۆ پـیشه‌سـازی نه‌وت که کۆمپانیای حکومه‌تی چینه له‌وه‌تای هێرشی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر عێراق و ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن له سـاڵی 2003 وه هه‌ندێ له گه‌ورترین سه‌ودا نه‌وتیـیه‌کانی عێراقی بۆخۆی مسـۆگه‌ر کردووه.