سامی ئه‌تروشی ده‌رباره‌ی ڕێـگه‌دان به‌ کاندیده‌ دورخراوه‌کانی عێراق ده‌دوێت

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و ده‌سته‌ی داده‌ی پـێـکهێنرا بۆ پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاری دورخسـتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک کاندید له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی وڵاته‌که‌، فه‌رمانی داوه‌ ڕێـگه‌ به‌و کاندیدانه‌ بدرێت به‌شـداری له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا بکه‌ن و مه‌سه‌له‌که‌یان پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کلایی بکرێته‌وه‌.

حه‌مدیه‌ ئه‌لحوسه‌ینی ئه‌ندامی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێت هه‌ر کام له‌و کاندیدانه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت ناتوانێت هیچ پـۆسـتێـک بگرێته‌ ده‌ست تا ئه‌و ده‌مه‌ی ڕوون نه‌بێته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حزبی قه‌ده‌غه‌کراوه‌وه‌ نه‌بووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سـامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:40 خوله‌كه‌.