حکومه‌تی عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی دورخسـتنی ژماره‌یه‌ک کاندید سه‌رزه‌نشت ده‌کات

حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت بڕیاری دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ بۆ لادانی کۆت و به‌ند له‌سه‌ر سه‌دان کاندیدی هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی مانگی داهاتوو نا یاسایی‌یه‌ و ده‌سـتوری نـیـیه‌.

ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراقی عه‌لی ئه‌لده‌باغ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌.

کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتی ئه‌و دادگای پـیاداچوونه‌وه‌یه‌ به‌ربه‌ندکردنی 500 کاندیدی که‌ په‌یوه‌ندیـیان به‌ ڕژێمی به‌عسی سه‌دام حسێنی له‌سێداره‌ دراوه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شـاندۆته‌وه‌.

ئه‌و دادگایه‌ بڕیاری دا که‌ کاندیده‌کان ده‌توانن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شـداری بکه‌ن. به‌ڵام ده‌بێت لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکرێت که‌ ئێسـتا په‌یوه‌ندیـیان نه‌بێت به‌ پارتی به‌عسه‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی کورسی په‌رله‌مانیان پـێبدرێت.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بوو به‌ مایه‌ی توڕه‌کردنی موسڵمانه‌ سـووننه‌ که‌مینه‌کان له‌ عێراقدا که‌ به‌ هه‌نگاوێـکی شیعه‌ زۆرینه‌کان دایده‌نێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی سـووننه‌ له‌ سیاسه‌تی وڵاته‌که‌دا.