ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی کاندیده‌ دورخراوه‌کان عێراق ده‌خاته‌ به‌رده‌م قه‌یرانێـک

ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـایان پاشـا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ عێراقدا یاسا جێبه‌جێ بکه‌ین ده‌بێت ڕێـگه‌ به‌وانه‌ نه‌درێت که‌ به‌پـێی یاسای لێـپـرسینه‌وه‌ و دادوه‌ری نابێت به‌شـداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن ڕێـگه‌یان پـێ‌بده‌ین به‌شـداری بکه‌ن. ده‌شڵێت به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتیشـدا دورخسـتنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ له‌ چه‌ند سـاڵی ڕابردوودا زیانێـکی گه‌وره‌ی به‌ پـرۆسه‌ی سیاسی و هه‌روه‌ها باری ئاسایشی وڵاته‌که‌ گه‌یاندووه‌. بۆیه‌ عێراق له‌ به‌رده‌م قه‌یرانێـکدایه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:17 خوله‌كه‌.