عه‌بدوڵڵا حیجاب ده‌ڵێت میر حسێن موسه‌وی گه‌یشـتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی کۆماری ئیسلامی ڕژێمێـکی دیکتاتۆریـیه‌

میر حسێن موسه‌وی ڕابه‌ری ئۆپـۆزسیۆنی ناو ئێران له‌ وتارێـکیدا که‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی بڵاویکردۆته‌وه‌‌ ڕاگه‌یاند که‌ دیکتاتۆریـیه‌تی ئاینی خراپترین جۆری دیکتاتۆریـیه‌ته‌.

عه‌بدوڵڵا حیجاب شیـکه‌ره‌وه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شـوان سه‌عید له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت میر حسێن موسه‌وی ئێسـتا ڕه‌وشه‌که‌ی به‌ چاوی خۆی بینیوه‌ که‌ چۆن ئه‌و ڕژێمه‌ی که‌ خۆی به‌شـێـک بووه‌ لێی ئاینی کردۆته‌ ئامرازێـک بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ سـیاسیـیه‌کانی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:39 خوله‌كه‌.