ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له ئه‌نکه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا به په‌یامنێرانی گوت هیچ نیشـانه‌یه‌ک نیـیه بیسه‌لمێنێت ئێران ده‌یه‌وێت کێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزدا چاره‌سه‌ر بکات. گوتیشی ڕه‌نگه کاتی ئه‌وه هاتبێت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵه سـزای چواره‌م به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت.
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای کاروباری ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت سه‌پاندنی سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا کاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌وشه سیاسیـیه‌ی ئه‌مڕۆ ئێران پـیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ده‌شڵێت پـێویسـته سـزاکان به شێـویهک بن کاریگه‌ری نه‌بێت به‌سه‌ر خه‌ڵـکی ئێران و باری ژیانیان ئه‌وه‌نده‌ی تر سه‌خت بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:11 خوله‌كه.