کۆمه‌ڵێـکی میلیشـیای شیعه له عێراق ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا که‌سێـک نیشـان ده‌دات که پـێده‌چێت ئه‌و کۆنتراکتچیـه ئهمهریکـیـیه بێت که له مانگی ڕابردووه‌وه دیار نه‌ماوه.
ڤیدیۆکه له‌سه‌ر ماڵپهڕێـک بڵاوکرایه‌وه و پـیاوێـک به جلوبه‌رگی سه‌ربازی ئهمهریکیـیهوه نیشـان ده‌دات که له‌سه‌ر کورسـیـیهک دانیشـتووه و له پشـته‌وه‌ی له‌سه‌ر بهیداخێـک به عه‌ره‌بی نووسـراوه " عصائب أهل ألحق " و " کتیبة إمام على."
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا کۆنتراکتچیـیهکی ئه‌مه‌ریکی ته‌مه‌ن 60 سـاڵ به ناوی عیسـا سهلومی له 23 ی مانگی یه‌که‌وه بێسهروشـوێن بووه و هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان و پـشـکنین به دوایدا به‌رده‌وامه.
پـیاوه‌که که له ڤیدیۆکه‌دا نیشـان درا خۆی نهناسـاند، به‌ڵام داوای ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌ی خوێنده‌وه و بریتبوو له ئازادکردنی زیندانیـیه عێراقیـیه‌کان و کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق.