له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئه‌نکه‌ره وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی ئه‌وه‌ی له توانادا بێت له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌کرێت وه‌ک کۆمه‌ککردن و یارمه‌تیدان و ڕێـگه‌ی نوێ ده‌گرنه‌به‌ر و تاووتوێی ڕێـگه‌ی نوێ ده‌که‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سـنووری تورکیا – عێراق ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به پارتی کرێـکارانی کوردسـتانی تورکیاوه هه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای کاروباری سـیاسی تورکیا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:47 خوله‌كه.