دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح ده‌ڵێت بڕیاری یه‌کخسـتنه‌وه‌ی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ که‌وتۆته‌ قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ یه‌کخسـتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـێـشمه‌رگه‌ و ئاسایش له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر چاوپـێـکه‌وتنێـکی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵح سـازکرد.

دکتۆر به‌رهه‌م ده‌ڵێت بڕیاری یه‌کخسـتنه‌وه‌ی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان بڕیارێـکی جیدیـیه‌ و ئێسـتا که‌وتۆته‌ قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه‌ و ده‌سـتمان کردووه‌ به‌ پـێـکهێنانی چوار لیوای هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی یه‌کگرتووی کوردسـتان. ده‌شڵێت بۆ یه‌که‌م جاره‌ بوجه‌ی پـێشـمه‌رگه‌ له‌ ڕێـگه‌ی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای میلاکات و ته‌شکیلاتی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ سه‌رف ده‌کرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه‌.