ئه‌مڕۆ به 22 ی به‌همه‌ن ناسراوه، سـاڵیادی شـۆڕشی ئیسلامی ئێرانه. 31 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێـکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا ڕژێمی ئیسلامی ئێران دامه‌زرا و سه‌ره‌تا خه‌ڵـکی ئومێدێـکی زۆریان هه‌بوو باری ژیانیان له جاران باشـتر ببێت و کۆتایی به سته‌م و سه‌رکوتکردن بهێنرێت، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند ڕووداوه‌کان به پـێچه‌وانه‌وه که‌وتنه‌وه.
هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جه‌لیل ئازادی‌خوا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:28 خوله‌كه.