فه‌یسه‌ڵ عه‌لی ده‌ڵێت ئه‌و بڕوا ناکات تورکیا له‌ هه‌وڵه‌کانی له‌ نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا سه‌رکه‌وتوو ببێت

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ گوتی ئه‌و نیازی هه‌یه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی ئێران بکات و له‌وێ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هه‌ر موتـته‌کی و سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد کۆبـبێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌ چاره‌یه‌کی دیپـلۆماسی بۆ کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئه‌و وڵاته‌.

فه‌یسه‌ڵ عه‌لی به‌رپـرسی به‌شی ئێران له‌ سه‌نته‌ری کوردسـتان بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌و پـێی‌وانیـیه‌ تورکیا له‌م هه‌وڵه‌یدا سه‌رکه‌وتوو ببێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه‌.